پێرێز گورزی توند لە بارسا و سیتی و پاریس دەدات

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند خێراتر کردووە، نزیکە پێش یانە خوازیارەکانی دیکە بکەوێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فلۆرنتینۆ پێرێز پێیوایە یانە گەورەکانی دیکە لەتوانایاندایە لەڕووی داراییەوە بۆ گواستنەوەی مباپێ و هالاند ململانێی بکەن، بۆیە بڕیاریداوە جووڵەیەکی چاوەڕواننەکراو ئەنجامبدات.

بەپێی سەرچاوەکە، قرشە سپییەکەی مەدرید ڕێککەوتنی لەگەڵ کیلیان مباپێ کردووە و هیچ چارەسەرێکی بۆ ئیدارەی پاریس سان جێرمان نەهێشتووەتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نووسیویەتی، پێرێز داوای لە میگێل ئەنخێل سانچێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕیاڵ کردووە بەخێرایی هەنگاو بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بنێت، بەڕێوەبەرەکەش ڕاستەوخۆ گرێبەستێکی سەرەتایی پێشکەشی یاریزانە نەرویجییەکە و یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، پێرێز دەستی بە پڕۆسەی فرۆشتنی هازارد، ماریانۆ و لوکا یوڤیچ کردووە، بڕیاریشیداوە بۆندی ئیسکۆ، بەیل، مارسێلۆ نوێنەکاتەوە، ئەوەش دەرفەتێکی باشی پێدەدات بۆ کۆکردنەوەی بڕی پێویست بۆ پڕۆسەی کڕینەکان.

بابەتی پێشتر

(NBA) - فینێکس برینەکانی ڕۆکێتسی قوڵتر کرد و چیکاگۆ گەڕایەوە لوتکە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ و بەرشلۆنە لە یەک خاڵدا هاوبەشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share