(ڤیدیۆ) میلان بردنەوەی بەرامبەر ڤینیزیا تۆمارکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی ئەی سی میلان ڕووبەڕوبوونەوەی هەفتەی 21ی خولی ئیتاڵیای بەرامبەر ڤینیزیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

میلان لە یاریگای پێرلویجی پێنزۆ بووە میوانی یانەی ڤینیزیا، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی سێ، 48، 59 لەلایەن زڵاتان ئیبراهیمۆڤجیچ، تیۆ هێرناندێز (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕۆسۆنێری بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتیی بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیتاڵیا سەرکەوت، لە بەرامبەردا یانەی ڤینیزیا بە 17 خاڵەوە لە پلەی 16دا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا و سه‌نیگال بۆ قۆناغی (16)ی مۆندیال سه‌رکه‌وتن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی یه‌که‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی هۆڵه‌ندا و سه‌نیگال به‌…
Total
0
Share