سەرجەم خەڵاتەكانی گڵۆب سۆكەر دابەشكران

گڵۆب سۆكەر، مباپێ وەك باشترین یاریزانی ساڵ، ئیتاڵیای وەك باشترین هەڵبژاردە و ‏چێڵسیشی وەك باشترین یانە دیاریكرد.‏

لە تاوەری خەلیفە لە دوبەی، دوانزەیەمین ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی گڵۆب سۆكەر ‏بۆ دیاریكردنی باشترینەكانی ساڵ بەڕێوەچوو.‏

كیلیان مباپێ-ی فەرەنسی، وەك باشترین یاریزانی ساڵ لەلایەن گڵۆب سۆكەرەوە دیاریكرا.‏

لیڤاندۆڤیسكی-ی پۆڵەندیش خەڵاتی مارادۆنای بۆ باشترین گۆڵكار و باشترین یاریزانی ساڵ ‏بە دەنگدانی تیكتۆك بەدەستهێنا.‏

هەروەها ڕۆناڵدۆ وەك گۆڵكاری مێژوویی هەڵبژاردەكانی تۆپی پێ و چێڵسیش وەك ‏باشترین یانە دیاریكران.‏

لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكانیش، ئیتاڵیا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و مانچینی ڕاهێنەریشی ‏باشترین ڕاهێنەر بوو.‏

خەڵاتەکانی گلۆب سۆکەر بۆ باشترینەكانی ساڵی ٢٠٢١‏

مباپێ باشترین یاریزان

لیڤاندۆڤیسکی خەڵاتی مارادۆنا بۆ باشترین گۆڵکار و باشترین یاریزانی ساڵ بە دەنگدانی ‏تیکتۆک

ڕۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ

ئیتاڵیا باشترین هەڵبژاردە

ڕۆبێرتۆ مانچینی باشترین ڕاهێنەر

بۆنوچی باشترین بەرگریکار

دۆناڕووما باشترین گۆڵچی

پۆتێلاس باشترین کچە یاریزانی ساڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share