(ڤیدیۆ) یونایتد گەیشتە چارەکی کۆتایی (FA CUP) و تۆتنهام دەرکرا

ئەمشەو چوارشەممە، چوار ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوەی جامی یەکێتی یانە ئینگلزییەکان (FA CUP) ئەنجامدران، یانەی مانچستەر یونایتد بردنەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر وێستهام تۆمارکرد.

مانچستەر یونایتد لە دەرکردنێکی خێرا لە جامی یەکێتی یانە ئیگلیزییەکان ڕزگاری بوو، دوای ئەوەی ئەنجامەکەی بەسەر وێستهام یونایتدی ڕکابەریدا پێچەوانە کردەوە.

“شەیتانە سوورەکان” لە خولەکی 54 لەلایەن سەعید بنڕەحمەوە گۆڵێکیان لەسەر تۆمارکرا، بەڵام لە خولەکەکانی 77، 90 و 92 لەلایەن نایف ئەکرەد (بە هەڵە)، گارناچۆ و فرێد-ەوە سێ گۆڵیان تۆمارکرد، بەو ئەنجامەش سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی تۆتنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بە گۆڵێكی بێوەڵام بە شیفێڵد یونایتد دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامە دێرینەکەی ئینگلتەرا کرد.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

سوزهامپتۆن 1-2 گریمسبای تون

بێرنڵی 1-0 فلیتۆرد

مانچستەر یونایتد 3-1 وێستهام

شیفێڵد یونایتد 1-0 تۆتنهام

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئۆساسۆنا لە یاریگای خۆیدا لە بلباوی بردەوە

بابەتی دواتر

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش دێتە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share