“کریستیانۆ وەک مامی کوڕەکەم وایە”

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مارسێلۆ دا سیلڤا ئاماژە بە شێوازی ئاهەنگگێرانی کوڕەکەی دەکات و دەڵێت، “لاسایی کریستیانۆ دەکاتەوە، چونکە وەک مامی وایە”.

مارسێلۆ جونیۆر لە دوواین ڕووبەڕووبوونەوەی لاوانی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر لاوانی لیڤەرپوڵ گۆڵێکی تۆمارکرد، دوای تۆماری گۆڵەکە خۆشی و شادی خۆی بەشێوازی ئاهەنگگێرانە ناودارەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەربڕی کە لە جیهاندا بە “سیی” ناسراوە.

لەوبارەیەوە مارسێلۆ بە “دیجیتاڵ بێرنابیۆ”ی ڕاگەیاندووە، “بەڵێ، کوڕەکەم پێش یارییەکە وتی ئەگەر گۆڵ تۆماربکەم هاوشێوەی کریستیانۆ ئاهەنگ دەگێڕم، بۆ نا.. ئەو هاوڕێی کریستیانۆ جونیۆرە و کریستیانۆی گەورەش وەک مامی وایە، کریستیانۆی هاوڕێم ئاگاداریبوو تاوەکو گەورە بوو”.

بەپێی سەرچاوەکە، پەیوەندیی نێوان مارسێلۆ و کریستیانۆ لەسەردەمی ڕیاڵ مەدریدەوە توندوتۆڵە، تاوەکو ئێستا پەیوەندییان بەشیوازی خێزانی بەردەوامە، منداڵی هەردوو خێزانەکە وەک مام لە کریستیانۆ و مارسێلۆ دەڕوانن.

بابەتی پێشتر

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

بابەتی دواتر

داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكرێتەوە هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن بخاتە ‏بەرنامەی كارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share