هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، “پابەنددەبین بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دەربارەی ڕەتكردنەوەی تانەكانی دژ بە هەڵبژاردن و پەسەندكردنی ئەنجامەكان، بەڵام سوورە لەسەر ئەوەی دادگا لەژێر فشاری ناوخۆیی و دەرەكیی گەورەدا بووە.
هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە سۆنگەی سووربوونیان لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و یاسا و دەستگرتن بە سەقامگیریی عێراق لەڕووی ئاسایش و سیاسی، هەروەها باوەڕیان بە پرۆسەی سیاسی و ڕێڕەوە دیموكراتییەكەی لەڕێی ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات لەڕێی سندوقەكانی دەنگدانەوە، پابەند دەبن بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، “سەرەڕای باوەڕی قوڵمان بەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن ساختەكاری و دەستكاریی زۆری تێداكراوە”.
وتیشی، “ئەو تانانەی پێشكەشی دادگای فیدڕاڵیمان كرد تۆكمە و لۆژیكی و پەسەندكراو بوون، ئەگەر پێشكەش بەهەر دادگایەكی دەستووری لە هەر وڵاتێك بكرایە، كە ڕێز لە دیموكراسییەت دەگرێت، بەسبوو بۆ ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن”.
بەڵام عامری دووپاتیكردەوە، “لەگەڵ هەموو ئەوانەدا دووپاتی پابەندی بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەكەین، كە ڕووبەڕووی فشاری گەورەی ناوخۆیی و دەرەكی بووەتەوە”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانیشتنێكى دیكه‌ى دادگاى فیدراڵی له‌باره‌ى سكاڵاكه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا لدادگا بڕیاریدا سكاڵاكه ڕه‌تبكاته‌وە و ڕایگەیاند، بڕیارەكانی دەستەی دادوەریی دادگاكە یەكلاكەرەوەن و مایەی تانەلێدان نین.
له دانیشتنه‌كه‌دا دادگا بڕیاریدا تێچووى سكاڵاكه بە هاوپەیمانێتییەكە ببژێرێت و فەتح قەرەبووی ئەو تێچووە بكاتەوە. لە هەمان دانیشتن‌دا دادگای فیدراڵی داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتووی عێراق كرد یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكاته‌وه و جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بە دەستی بێت نەك ئەلیكترۆنی.
هه‌رچه‌نده دانیشتنه‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی له‌كاتێكدابوو كه له‌به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت، هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌ده‌ورى ناوچه‌ى سه‌وز بڵاوه‌یان پێكرابوو، به‌ڵام دواجار دواى چه‌ندین دانیشتن دادگا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى دا.