نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاسای بودجە بن

پاش پەسەندكردنی بودجەی عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە، “په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵ بێت، هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاساكە بن”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا ڕایگەیاندووە، “بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجه‌ى عێراقه‌وه‌، پيرۆزبايى له‌ گه‌لى عێراق و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتى و هەموو فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم، هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییەكان و ڕێككه‌وتن، مايه‌ى ڕيز و سوپاسن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و ئاينده‌يه‌كى باشتر، عێراق پيويستى به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى هه‌يه‌ و ده‌بێ هه‌موومان پشتيوانى له‌و ئاراسته‌يه‌ بكه‌ين”.

سەرۆكی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، “ده‌ستخۆشييه‌كى تایبەت لە قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری حكومەت دەكەم كە له‌گه‌ڵ ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان به‌ پشوودرێژی و سه‌ركه‌وتووانه‌ دانوستاندنێكی سەختیان تێپەڕاند، دەستخۆشی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان ده‌كه‌م كە هاوكار و پشتیوانی یەكتر و شاندی حكومەت بوون بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا”.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاساكە بن. په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵ بێت. جێبه‌جێكردنى یاساكه‌ دەبێته‌ هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكه‌وه‌ژيان و چەسپاندنی مافی هاوڵاتیبوون بۆ هەمووان، دەرگای گفتوگۆیەكی بەرهەمدار بۆ هەموو لایەنەكان ده‌كاته‌وه‌ تا پێكه‌وه‌ له‌پێناو سەقامگیری و ئاوەدانی و پێشكه‌وتنى وڵاتدا كار بكه‌ن”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا.. لە ڕوداوێكی تەقەكردندا ژمارەیەك هاوڵاتیی ئەمریكی كوژران

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەستبەجێ پابەند دەبین بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا گرفتی كارەبای بۆ كەركوك دروستكردووە

كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی باكووری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، حەوت تاوەری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بە بۆمبی چێندراو‌ ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌‌وه، كاره‌بای به‌شێك…
Total
1
Share