بۆچی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە ئەنجامدەدرێت؟

چوار یانەی گەورەی ئیسپانیا بەپێی سیستمی نوێ لە مانگی کانونی دووەمی 2021 جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە ئەنجامدەدەن.

ڕێکەوتی 12ی کانونی دووەمی 2021 یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە ئەنجامدەدرێت، یاریکردنی چوار یانە پاڵەوانەکەی ئیسپانیا بۆ جامی سوپەر لە سعودیە تاوەکو 2029 بەردەوامدەبێت، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕێککەوتنی پێشوەختەی لەگەڵ فیدراسیۆنی سعودیە کردووە.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان جەمسەرەکان، بەرامبەر بە بڕی 120 ملیۆن یورۆ، یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا پابەنددەبێت بە سازکردنی یارییەکانی سوپەر تاوەکو ساڵی 2029 لە وڵاتی سعودیە.

سیستمی نوێی سوپەری ئیسپانیا بریتییە لە بەشداریکردنی چوار یانە، کە پێکهاتوون لە یەکەمی لالیگا، دووەمی لالیگا، پاڵەوان و دووەمی جامی شای ئیسپانیا.

بڕیارە یەکەمین یاری کە بە قۆناغی نیوەی کۆتایی ناسراوە، لەنێوان یانەکانی بەرشلۆنەی پاڵەوانی کۆپا و ڕیاڵ مەدریدی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

"نۆلیتۆ" باشترین وەرزشکاری ئەوروپایە بۆ ساڵی 2021

بابەتی دواتر

فیفا بڕیاردەدات؟ مردنی چوار یاریزان لە پێنج ڕۆژدا هاندەرانی شۆک کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share