بڕیاری کۆتایی.. ڕیاڵ مەدرید دوو بۆند واژۆ دەکات

چاودێرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆیان دەرکەوتووە کە ئاستی هێڵی ناوەند و هێرشبردنیان بەپێی پێویست نییە، بۆ ئەو مەبەستەش فلۆرنتینۆ پێرێز هەوڵەکانی بۆ واژۆکردنی دوو گرێبەست دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، لاوازیی ئاستی لوکا مۆدریچ و تۆنی کرووس ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدی ناچارکردووە بە دوای جێگرەوەی گونجاودا بگەڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش جوود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند-یان دەستنیشانکردووە.

لیڤەرپوڵ بووەتە کۆسپ لەبەردەم یانەی شاهانە، بەوپێیەی ئامادەییان نیشانداوە هەمان تێچوو و پاداشتی زیاتریشی پێشکەش بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارەکانی گەشبینن بەوەی هاوینی 2023 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریدەکات.

هەوڵێکی دیکەی ئیدارەی “لۆس بلانکۆس” بۆ کڕینی هێرشبەرێکی سەرەڕمە وەک جێگرەوەی کەریم بنزیمە.

ئەم گواستنەوەیەش بە شێوازی ئەدیبایۆر و چیچاریتۆ دەبێت، واتا هێرشبەرێکی نمرە دوو بۆ هاوکاریکردنی کەریم بنزیمە.

“مارکا” جەخت لەوە دەکاتەوە، واژۆکردنی دوو بۆندەکە یەکلاییبووەتەوە و لە هاوینی 2023 ڕوودەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینگلته‌را گه‌یشته‌ مۆندیال و سویسرا ئیتاڵیای ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی نۆیه‌مدا،…
Total
0
Share