گواردیۆلا بۆندی لەگەڵ مانچستەر سیتی نوێکردەوە

گواردیۆلا و بیگریستاین و سۆریانۆی بەڕێوبەرانی مانچستەر سیتی لە کاتی نوێکردنەوەی بۆندی ڕاهێنەرەکە

یانەی مانچستەر سیتی کۆتایی بە مشتومڕی میدیایی هێنا و بۆندی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری تاوەکو ساڵی 2023 نوێکردەوە.

بەپێی ڕاگەیانراوێک کە لەلایەن ماڵپەڕی سیتیزنەوە بڵاوکراوەتەوە، گواردیۆلا تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 بۆندەکەی نوێکردووەتەوە، واتا دوو وەرزی دیکە لە ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت.

لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە، ” مانچستەر سیتی بەخۆشحاڵییەوە بۆ ماوەی دوو وەرز بۆندی گواردیۆلا نوێدەکاتەوە، گرێبەستی نوێمان تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوامی دەبێت”.

لەم بارەیەوە ڕاهێنەرە کەتەلۆنیەکە بە ماڵپەڕی سیتیزنی ڕاگەیاندووە، ” لەو ساتەوە پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە هەستم بە بەخێرهاتنی گەرموگوڕی یانە و هاندەران و کارمەندان و شارەکە بەگشتی کردووە، بەهەمان شێوە ئیدارە و سەرۆکایەتی یانە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا زۆرمان بەدەستهێناوە، ئامانجەکانمان پێکاوە، گۆڵمان تۆمارکردووە و یاریی و نازناوەکانمان بردووەتەوە، هەمووان شانازی دەکەین بە سەرکەوتنەکان، ئەو پاڵپشتییە باشترین دەستکەوتە بۆهەر ڕاهێنەرێکی بواری تۆپی پێ”.

هەروەها دەڵێت، ” حەزم لەهەرچییەک بێت کە بەرەو سەرکەوتنمان ببات لەلایەن ئیدارە و سەرۆکایەتی یانە لە متمانەوە بۆ بوارەکانی دیکە پێمبەخشراوە، تەنها بۆ ئەوەی دوو وەرزی دیکەش بەردەوامبم، ئامانجی ئێمە بەردەوامبوون و باشتربوون و بەرەوپێشچوونە، بە پەرۆشەوە هەوڵدەدەم لەگەڵ مانچستەر سیتی ئەوکارە ئەنجامبدەم”.

گواردیۆلا لە ساڵی 2016وە پۆستی ڕاهێنەری مانچستەر سیتی گرتووەتە ئەستۆ، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا دوو نازناوی پریمەرلیگ و نازناویکی فا کەپ، سێ نازناوی کاراباو کەپ و دوو نازناوی “فا کۆمینیتی شێڵد”ی بەدەستهێناوە، بەڵام لە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکاندا سەرکەوتوو نەبووە.

بابەتی پێشتر

هامیڵتن: ڕێزمبگرن، شۆفێری دیکەش هەمان ئوتۆمبێلی منی پێیە و براوە نییە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سوید لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی باشوری کوردستان ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیمیۆنی هەڕەشە دەکات

دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆمەدرید دەڵێت ئامانجی وەرزی نوێ بەدەستهێنانی زۆرترین ناسناوە. سیمیۆنی دەڵێت تیپەکەمان بەهێزکردۆتەوە و ئێستا خاوەنی…
Total
0
Share