دووكەڵی خەڵوز دوو كرێكاری سوریی كردە قوربانی

كرێكارێكیان گیانیلەدەستداوە، ئەوەی دیكەشیان تەندروستیی ناجێگیرە

دوو كرێكاری سووری، كە لە سنووری دەربەندیخان كاردەكەن، خەڵوزیان بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكارهێناوە و یەكێكیان گیانیلەدەستداوە.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمشەو دوو كرێكاری بە ڕەگەز سووری، كە لە كارگەیەكی چەو و لمی گوندی دەرەدۆیین-ی سنووری دەربەندیخان كاریانكردووە، بەهۆی دووكەڵی خەڵووزەوە، كە بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكاریانهێناوە، تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی ئاشكراشیكرد، یەكێك لە كرێكارەكان بەوهۆیەوە گیانیلەدەستداوە و ئەوەی دیكەیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و تەندروستیی ناجێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share