وەزارەتێک هەلی دامەزراندنی راگەیاند

هەلی کار

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک هەلی کاری بە شێوەی گرێبەست لە سنووری هەولێر راگەیاند.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، “پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر لە كارگێری و بڕوانامەی بەكالۆریوس لە پسپۆڕییەکانی (ددان، دەرمانساز، شیكاری ، یاسایی، ژمێریاری، دەرونی، كۆمەڵایەتی،ئایتی، وەرزشی) وهەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم بۆ پسپۆریەكانی (چارەسەری سروشتی، ئایتی،كارگێری، ژمێریاری، شیكاری) و هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونیشانی پیشەیی وهەڵگرانی بڕوانامەی ناوەندی بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و بڕوانامەی سەرەتایی بۆ پیشەی (كارگوزار، شۆفێر)، بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (20 بۆ 40) ساڵ بێت و دانيشتووى شاری هەولێر بێت”.

ئاشکراشیکرد، “پركردنەوەی فۆڕم تەنها بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی پێنج  رۆژ لە رێكەوتی 3 ی تەمموز تا 7 ی تەمموز”.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕم پڕبکەیتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share