پۆلیسی سلێمانی شەش تۆمەتبار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەكات

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان شەش تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە حەپ و ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە سێ تۆمەتبار ماددەی هۆشبەریان پێیە و بەكارهێنەری ئەو مادانەن، بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا تا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنیان ئەنجامبدەن، سەرئەنجام هەریەك لە تۆمەتباران (ك.ح.أ.) لەدایكبووی 1983، (ع.ح.د) لەدایكبووی 1994 و (ك.م.م.) لەدایكبووی 1983 لەناو شاری سلێمانی لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیركران.

دەشڵێت، لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك حەپ و ماددەی هۆشبەردا.

“دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، دەركەوت تۆمەتباران بەڕەگەز ئێرانین‌ و دانیشتووی قەزای دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانین‌ و سێ تۆمەتباری دیكەیان لەگەڵدا بووە” وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە و دەڵێت، بەشی پۆلیسی دووکان و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی دووکان گەڕان‌ و پشكنینیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران كرد و هەریەك لە تۆمەتباران (أ.ح.) لەدایكبووی 1987، (ب.ح.) لەدایكبووی 1985 و (پ.م.) لەدایكبووی 1981 دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر بڕێك حەبی بێهۆشكەر‌ و ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسی سلێمانی لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراون‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

دوای نەهێشتنی لێبڕینی موچە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، كە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامدان، بەڵام بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای…
Total
0
Share