لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا یەک کەس لە سلێمانی وەک توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها یەک کەس وەک توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە و هیچ کەسێکیش بەو ڤایرۆسە نەمردووە.

ئامارەکەی تەندروستیی هەرێم نیشانی دەدات لە ماوەی 24 کاتژمێردا چوار هەرزار و 348 پشکنینی ڤایرۆسەکە کراوە، لەو ژمارەیەش 47 کەس لە هەرێم وەک توشبووی نوێ تۆمارکراون.

تا ئێستاش بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆکە و لەو 47 توشبووە 33 کەسیان لە دهۆک بوون.

هاوکات لە هەولێر 11 کەس ووەک توشبووی تۆمارکراون و لە هەڵەبجە و گەرمیانیش کەس وەک توشبوو تۆمار نەکراوە.

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئاماری ڕۆژی شەممە، کە پشکنینەکان کەوتوونەتە ڕۆژی هەینی کەمتر بووە لە ئاماری ڕۆژەکانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا چەکی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیران ئامادەدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا،…
Total
0
Share