بەهۆی خەولێکەوتنی شۆفێری پاسێک سێ کورد گیانیان لەدەستدا

وێنە: ئەرشیف

بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، بەهۆی خەولێکەوتنی شۆفێری پاسێک لە ڕێگای سەقز – دیواندەرە، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی گوێزەرەوەدا و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 19 کەسی دیکەش بریندار بوون.

عیسا گەوهەری، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سنە لەسەر ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە، “پاسەکە لە پارێزگای کرماشانەوە بۆ پارێزگای ئازەرباییجانی ڕۆژئاوا ڕۆیشتووە و بەر لە گەیشتن بە شاری سەقز، تووشی ڕووداوەکە بووە.

بەپێی ئامارێکی هاتوچۆی ئێران، لە چوار مانگی ئەمساڵدا (ساڵی هەتاوی، كە لەسەرەتای نەورۆزەوە دەستپێدەكات) پێنج هەزار و 633 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو 14% زیادیکردووە.

ساڵی ڕابردوو 15 هەزار و 277 کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 500 هەزار کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک لەبارەی “هاوڕەگەزخوازەکان”وە پێشکەش دەکات

زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکیان واژوو کردووە وەک پشتگیری لە هەڵمەتەکەی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان”. لە…
Total
0
Share