وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، نوێترین ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەم دواییەدا، ناوەندە تەندروستییەکان لە سەرانسەری پارێزگاکان 17 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونیان تۆمارکردووە، کە تائێستا دوو کەسیان تائێستا لە نەجەف و دیالە، گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، لە ماوەی ساڵی 2025ـدا، 184 حاڵەتی پشتڕاستکراوی تووشبوون بەو نەخۆشییە تۆمارکراون و لەنێویاندا، 24ـیان گیانیان لەدەستداوە.
سەیف بەدر، ئاماری تووشبووان و ژمارەی گیانلەدەستدانی بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە، بەمشێوەیە خستەڕوو:
زیقار: زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، کە 60 حاڵەتە و کەسێکیش گیانیلەدەستداوە.
بەغداد – رەسافە: 29 تووشبوو و شەش گیانلەدەستدان.
واسیت: 17 تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان.
نەجەف: دوو تووشبوو و هەردووکیان گیانیانلەدەستداوە.
بەسرە: 13 تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان.
موسەننا: 11 تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان.
نەینەوا: حەوت تووشبوو و هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
دیوانییە: چوار تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان.
بەغداد – کەرخ: پێنج تووشبوو و هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
میسان: 11 تووشبوو و هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
دیالە: هەشت تووشبوو و سێ گیانلەدەستدان.
بابل: دوو تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان.
سەڵاحەدین، ئەنبار و کەربەلا: هەریەکێکیان، یەک حاڵەتی تووشبوون تێیاندا تۆمارکراوە بەبێ گیانلەدەستدان.
کەرکوک: پێنج تووشبوو و چوار گیانلەدەستدان.
هەولێر: دوو تووشبوو و هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
سلێمانی: دوو تووشبوو و هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.
دهۆک: سێ تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان.