بەهۆی ئەگەری توندوتیژیی دژی مسوڵمانانی هیندستان پۆلیس دۆسیەی کردەوە

پۆلیسی ویلایەتی (ئاوتراکەند)ی باکووری هیندستان ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە وتەکانی ناو کۆبوونەوەی کۆمەڵێک سەرکردەی هیندۆسی.

بەپێی وتەی پۆلیس، ئەو کۆمەڵە سەرکردە هیندۆسییە لەکاتی کۆبوونەوەیاندا وتوویانە، “دەکرێت سوپا و سیاسییەکانی هیندستان وەک سوپای میانمار دژی جووڵانەوەی مسوڵمانان کاربکەن”.

ئەم وتەیە لەلایەن پۆلیسی ویلایەتەکەوە وەک هەڕەشە و توندوتیژی بۆسەر مسوڵمانان لێکدراوەتەوە و هۆشدارییانداوە لەوەی ئەگەری هەیە بە کردەیی هێرشبکرێتەسەر مسوڵمانان.

تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو پرسە دەستگیرنەکراوە، تەنها ناوی کەسێک هێندراوە بەناوی “وەسیم ڕەزەوی” کە پێشتر مسوڵمان بووە و دواتر بووەتە هیندۆسی و ناوی خۆی گۆڕیوە بە “جیتندرا”.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، دۆسیەکە وەک “دروستکردنی توندوتیژی لەنێوان ئایینەکاندا” کراوەتەوە و چەند کەسێک فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە.

پرسی توندوتیژیی دژی مسوڵمانان وەک کەمینە لە هیندستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆربووە، بەتایبەت لە ساڵی 2016ەوە کە حزبی “بهاراتیا جاناتا” گەیشتووەتە دەسەڵات.

لە سەدەی حەوتەمی زایینییەوە، مسوڵمانان بە چەند هۆکارێک لەوانە قەڵەمڕەویی دەسەڵاتی مسوڵمانان و بازرگانی، گەیشتوونەتە هیندستان، ئێستا ئەگەرچی 180 ملیۆن کەس لە هیندستان مسوڵمانن، بەڵام هێشتا کەمینەن و ئەگەری پێکدادان لەنێوان هیندۆس و مسوڵماناندا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهمەن عەبدوڵا: لە كامێرای پۆینت تو پۆینتدا كەمتر لە خێرایی دیاریكراو شۆفێری بكرێت بە سەرپێچی تۆمارناكرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی تۆماركردنی سزا لە كامێرای پۆینت تو پۆینت دەدات و جەختیشدەكاتەوە شۆفێران پابەندی…
زیاتر ببینە

حكومەت ئەمساڵیش ناتوانێت دایانبمەزرێنێت
مامۆستایانی وانەبێژ سەرەتای مانگی داهاتوو بایكۆت دەكەن

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو 5/10 مۆڵەت دەدەن بە حكومەت كە بكرێنە مامۆستای گرێبەست، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share