وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو پۆست رادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پۆستی راگری کۆلێژی یاسا و کارگێڕى لە زانکۆى هەڵەبجە رادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا پۆستی راگری کۆلێژی یاسا و کارگێڕى لە زانکۆى هەڵەبجە رادەگەیەنێت و هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدا بەرجەستەیە، دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەشبکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆماربکرێت.

مەرجەکان:

– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

– نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

– خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینی:

– هەرکەسێک داواکاری پێشکەشدەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەشبکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

– زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

– پێویستە خوازیار (C.V) و پوختەى راژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکانى و کارتى نیشتمانى یاخود ناسنامەى بارى شارستانى پێشکەشبکات.

– پێویستە پوختەى راژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسەندکرابێت.

دەشڵێت، هەرکەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدیدەکرێت، دەتوانێت (C.V) و پوختەى راژەى راستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە لە ئەمڕۆوە دووشەممە رێکەوتی 26ـی 1ـی 2026 تاوەکو 5ـی 2ـی 2026 پڕبکاتەوە و بینێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ناونیشانی “ئازادی یان مردن”.. سەرجەم زیندانیانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند

زیندانیانی بادینان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، لە نامەیەکدا مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکەیان پەیوەستە بە داواکارییان بۆ پێدانی…
Total
0
Share