نۆ یاریزان لە بەرشلۆنە دەردەكرێن

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە، نۆ یاریزانی ئاگاداركردووەتەوە كە لە ساڵی نوێوە پشتیان پێنابەستێت و دەتوانن بەدوای یانەی نوێدا بگەڕێن.

چاڤی بە نیازی نوێكردنەوەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییە و پڕۆژەیەكی نوێی پێشكەشی لاپۆرتای سەرۆك كردووە.

بەپێی پڕۆژە نوێیەكە، ئیدارەی یانەكەی ناچاركردووە دەستبەرداری نۆ یاریزان ببن، تا بتوانن یاریزانی نوێ بكڕن.

بڕیارە چاڤی لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا سێ یاریزانی نوێ بكڕێت، كە بە ڕای ڕاگەیاندنەكان، یەكێكیان فیران تۆرێسی یاریزانی مانچستەر سیتییە.

ئەو نۆ یاریزانەی چاڤی دەستبەرداریان دەبێت بریتین لە : كۆتینیۆ ، دێست ، ئۆمتیتی ، لینگلیت، مینگوێزا ، نیتۆ ، ئینیاكی بینیا ، دیمیر، لوك دی یۆنگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مڕۆ چی ڕووده‌دات؟ سۆڵشایه‌ر زۆربه‌ی جار له‌ گواردیۆلا ده‌باته‌وه‌

له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه‌، ئولی گۆنار سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد زۆرینه‌ی جار توانیویه‌تی به‌سه‌ر پێپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر…
Total
0
Share