یونایتد بۆ کریستیانۆ: بە یەک مەرج دەتوانیت بڕۆیت

یانەی مانچستەر یونایتد ئامادە نییە بە شێوەی هەمیشەیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بفرۆشێت، هەوڵەکانیان بەو ئاراستەیەیە بە خواستن ڕەوانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”، کریستیانۆ مکوڕە لەسەر یاریکردن بۆ یانەیەکی دیکە و مانچستەر یونایتدیش ئامادە نییە دەستبەرداری بێت.

نوێنەرانی یونایتد پێشنیازیان بۆ کریستیانۆ کردووە بۆندەکەی تاوەکو 2024 نوێ بکاتەوە، لە بەرامبەردا ڕەزامەندن بۆ وەرزێک بە خواستن بچێتە یانەیەکی دیکە و بەشێکی زۆری مووچەکەشی بۆ تەرخان دەکەن، بەو مەرجەی وەرزی داهاتوو دوای گەڕانەوەی یونایتد بۆ نێو چێوەی چامپیۆنزلیگ، یاریزانەکەش بگەڕێتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەتلەتیکۆ مەدرید نزیکترینە لە ڕۆناڵدۆوە و لە هەوڵدان ئەنتوان گریزمان بفرۆشن بۆ دابینکردنی تێچووی گرێبەستەکەی.

بابەتی پێشتر

دراکسلەر لە زەبەلاحێکی ئینگلیزی نزیک بووەتەوە

بابەتی دواتر

خەزعەلی داوای ڕێككەوتن لە كورد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share