خەڵاتەکانی فێستڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی دابەشکران

هەفەتەک بەسەر کاروچالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی تێپەڕی و فێستیڤاڵەکە کۆتایی بەکارەکانی هێنا و خەڵاتەکانی دابەشکرد.

بەپێی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵەکە 17 خەڵات بۆ بوارە جیاوازەکانی فیلم بۆ بەشداربوانی فیلمەکانی فێستیڤاڵەکە بەخشران و خەڵاتەکام بەم شێوەیە بوون:

فیلمی “کینگز گاردن” لە دەرهێنانی (ئیرەج محەممەدی) خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی بەدەستهێنا و – فیلمی “ژووری 217” خەڵاتی رەخنەگرانی بۆ باشترین کورتەفیلمی کوردی وەرگرت.

هاوکات فیلمی “پاست” لە دەرهێنانی (لازیۆ زانا) خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لە دیدی بینەرانەوە بۆ بەشی “روانگەی کوردی” بەدەستهێنا و فیلمی “من چراکە دەکوژێنمەوە” خەڵاتی دادوەرانی بۆ باشترین کورتە فیلمی کوردی وەرگرت.

لە درێژەی خەڵاتەکاندا فیلمی White Clad لە دەرهێنانی (رەزا فەهمی) خەڵاتی باشترین کوتە فیلمی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا و فیلمی Store Policy لە دەرهێنانی (سارا ئارنۆڵد) خەڵاتی دادوەرانی بۆ باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا و هاوکات فیلمی “کۆلارەکان” لە دەرهێنانی (سەیید پەیام حوسێنی) خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی کوردیی پێبەخشرا.

لەسەر ئاستی ئەکتەرەکان (دانا چووبانو) لە فیلمی Resentment خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە فیلمی درێژ پێبەخشرا و (جەواد عیزەتی) خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە فیلمی درێژ وەرگرت و (سەمیع یڵدز و داستان) ژاپار خەڵاتی باشترین وێنەگریان بۆ فیلمی درێژ وەرگرت.

لە درێژەی خەڵاتەکاندا فیلمی “تاقیگەی ژمارە 2” لە دەرهێنانی (ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر) خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی کوردی وەرگرت و فیلمی ئێرانیی “پاڵەوانێک” لە دەرهێنانی (ئەسغەر فەرهادی )خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی وەرگرت.

ئەپیچاتپۆنگ ویراسێتاکۆل، دەرهێنەری کۆڵۆمبی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمی درێژی وەرگرت و فیلمی “Sand Women” خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا و فیلمی “Memoria”ی کۆڵۆمبی خەڵاتی دادوەرانی بۆ باشترین فیلمی درێژ بەدەستهێنا و هاوکات فیلمی “پاڵەوانێک” لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی خەڵاتی “سنۆبەری زێرێن”ی بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

ڤیزای ئێران ڕاگیرا

بابەتی دواتر

ئەمشەو بەفربارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share