راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی خۆپیشاندانەکان

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆوە رایدەگەیەنێت، هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بدرێت، رێگریی لێدەکرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “چەند رۆژێکە لە سنووری سلێمانی گردبوونەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر بەدی دەکرێت. داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە لە خشتەی کارە لەپێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندان و لەو پێناوەش بە بەردەوامی لەگەل حکوومەتی فیدراڵ لە بەغداد کار بۆ بەدیهاتنیان کراوە و تا رادەیەکی باش بەرەو پێشچوون هەیە. بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد لە هەوڵی چارەسەرکردنی بابەتە هەڵواسراوەکانین”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “ئەوەی جێگای هەڵوەستەیە، کۆمەڵێک کەس و لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی لە عێراق دەیانەوێت ئەم داواکارییانە بەکاربهێنن بۆ مەبەستی گوماناویی خۆیان و هەندێک لایەنی پاشکۆ، لایەنەکانی لە یاسا دەرچوو، پ. ک. ک. و کەسانی تر، سوود لەو دەرفەتە وەردەگرن و نیازیان هەیە بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچەکانی تری هەرێم بەکاریبهێنن و بەمەش داواکارییە رەواکانی فەرمانبەران تێکەڵ بە مەرامەکانیان دەکەن”.

وەزارەتی ناوخۆ باسیلەوەشکردووە، “سەرباری رێزگرتن لە مافی خۆپیشان، هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رێگرییان لێدەکرێت و هەر هەولێک بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان بێت رێگەی پێنادرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share