رێوڕەسمی ناساندنی كتێبی بە كورتی لە نووسینی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەچوو

لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە رۆشنبیران و كەسایەتییەكان و لێپرسراوانی حكومی و حزبی، رێوڕەسمی ناساندنی كتێبی بە كورتی لە نووسینی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

مەریوان مەسعود، سەرپەرشتیاری رێوڕەسمەكە بە تۆری میدیایی ئێستای راگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە ئەو رێوڕەسمە رێكخراوە بۆ كتێبیكی نایاب كە چەندین وتاری تێدایە و هێرۆخان وەك گۆشەیەك نووسیوویەتیـ چەندین بابەتی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت كە باس لە سەردەمی شاخ و شار دەكات و لە هەمانكاتدا چەندین بیرەوەی و یادگاری قۆناغی جیای تێدا نووسراوە.

وتیشی، “خودی هێرۆخان خۆی چەندین مێژووی تۆماركردووە كە بە وردیی باسیان دەكات و ئەوەی گرنگە زمان و شێوازە زاری خۆی تێدا پاراستووە”.

ئەو كتێبە مێژووییە پێویستە هەمووان هەیان بێت كە چەندین بابەتی گرنگی تێدا خراوەتەڕوو، مەریوان مەسعود وایوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە: تەنها ئاگاداری ڕاپۆرتی دیلۆیت و ‏‏350 ملیۆن دۆلارەکەین

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لێدوانێكی سەرۆكی حكومەت ڕەتدەكاتەوە، كە ڕایگەیاندبوو وەزیرەكە ئاگاداری داهاتی نەوتە، ئاوات شێخ…
Total
0
Share