ئەلۆنسۆ خۆشحاڵە بە گەڕانەوەی بۆ فورمولا 1

شۆفێری ناوداری ئیسپانی، فێرناندۆ ئەلۆنسۆ خۆشحاڵە بە گەڕانەوەی بۆ بواری فۆرمولا 1 و وەرزی داهاتوو بەهەمان گوڕوتینەوە بەردەوام دەبێت.

ئەلۆنسۆ وەرزی ڕابردوو لە بواری فۆرمولای کارەباییەوە گەڕایەوە بۆ فۆرمولا 1 و لەگەڵ تیمی ئالپین ڕینۆ دەستبەکاربوو، لەئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ کێبڕکێکانی ساڵی 2022 و خۆشحاڵبوونی خۆی دەردەبڕێت.

شۆفێرە ناودارەکەی ئیسپانیا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “هەست بە هێز و ویستی کێبڕکێکردن دەکەم لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا، هەرچییەک پەیوەندی بە فۆرمولا 1ــەوە هەبێت، ئامادەم بۆ کێبڕکێ و ماندوبوون لەماوەی 365 ڕۆژی داهاتوودا”.

ئەلۆنسۆ لەئێستادا بۆ تیمی ئالپین ڕینۆ شۆفێری دەکات، پێشتریش لە ساڵانی 2005 و 2006 ناسناوی پاڵەوانی جیهانی بەدەستهێناوە، حاڵی حازر لە ئەستوریاس – ئیسپانیا ماوەی 10 ڕۆژ پشووی وەرگرتووە، دوای پشوودان ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەكارییەكانی کێبڕکێکانی وەرزی 2022.

بابەتی پێشتر

سەیرترین چێشتخانەکانی جیھان

بابەتی دواتر

کلۆپ و کۆنتی داوای گۆڕانکاری لە کاراباو کەپ دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسیا “مۆندیالی دوو ساڵە”ی بەدڵە

چوار فیدراسیۆنی وڵاتانی ئاسیا لەبارەی ئەنجامدانی مۆندیالی هەڵبژاردەکان هەر دوو ساڵ جارێک، ڕەزامەندییان دەربڕیوە. ماوەی دوو وەرزە ئارسن…
Total
0
Share