داهات و زیانەکانی بەرشلۆنە لە چامپیۆنز لیگ و یوروپا لیگ

یانەی بەرشلۆنە دوای 20 ساڵ بەردەوامبوون و گەیشتن بە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، شەوی ڕابردوو لەسەر دەستی بایرن میونشن دووچاری دۆڕاندن کرا و لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاوایی لە خولەکە کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ئێزگەی “کادینا کۆپێ”، زیانەکانی یانەی بەرشلۆنە بەهۆی كرانەدەرەوەی لە چامپیۆنز لیگ دەگاتە 20 ملیۆن یورۆ، بەڵام لەتوانایاندا دەبێت ئەو بڕە لە خولی ئەوروپی (یوروپالیگ)ــەوە بەدەستبهێنن.

کادینا کۆپی ئاشکرایکردووە، هەر یانەیەکی براوەی قۆناغی 16ی خولی ئەوروپی بڕی 1.2 ملیۆن یورۆ قازانج بەدەستدەهێنێت، بۆ گەیشتن بە قۆناغی هەشت (چارەکی کۆتایی) بڕی 1.8 ملیۆن پاداشتدەکرێن، بردنەوەش لە قۆناغی نیوەی کۆتایی 2.8 ملیۆن، یاریی کۆتایی براوە 8.5 ملیۆن و دۆڕاو 4.6 ملیۆن پاداشتدەکرێن، کە دەکرێت بە قەرەبووی لەدەستدانی تێچووی بەشداریکردن لە چامپیۆنز لیگ ئەژماربکرێت، هەرچەندە بردنەوەی ناسناوەکەش ئەو قازانجەی پێنابەخشێت.

بابەتی پێشتر

کوری ڕیکۆردی ئەفسانەیی ڕای ئاڵن دەشکێنێت

بابەتی دواتر

ڤاڵتێری بۆتاس: خۆشحاڵم، دووەم گرێبەستم پێگەیشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

سبەینێ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەخۆدەگرن. سەرەتا هەڵبژاردەی عێراق یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25…
Total
0
Share