(ڤیدیۆ) لیل و سالزبۆرگ گه‌یشتنه‌ 16 و بایرن به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی یوروپالیگ کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، تیایاندا یانه‌کانی بایرن میونشن، لیل، سالزبۆرگ براوه‌بوون.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزدا یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای ئالیانز ئارینا، به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ تۆمارکرد.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 34، 43، 62 له‌لایه‌ن تۆماس موله‌ر، لیرۆی سانێ، جه‌مال موسیالاوه‌ تۆمارکران.

له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، یانه‌ی به‌نفیکا له‌ دالوز (2-0) بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دینامۆ کیێڤ تۆمارکرد، گۆڵه‌کانی به‌نفیکا له‌ خوله‌که‌کانی 16، 22 له‌لایه‌ن ڕۆمان یاریمچۆک و جێلبێرتۆ جونیۆره‌وه‌ تۆمارکران.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد (1-1) یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر یۆنگ بۆیز تۆمارکرد، گۆڵه‌که‌ی مان یونایتد له‌ خوله‌کی نۆ له‌لایه‌ن ماسۆن گرینووده‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌که‌ی یۆنگ بۆیز له‌ خوله‌کی 42 له‌لایه‌ن فابیان ڕایدێره‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، یانه‌ی به‌نفیکا به‌ پله‌ی دووه‌م هاوشانی یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌رکرد، هه‌روه‌ها یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بۆ خولی ئه‌وروپی (یوروپا لیگ) دابه‌زی، له‌کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌میشدا یانه‌کانی لیل و سالزبۆرگ به‌ بردنه‌وه‌یان له‌ ڤۆلفسبۆرگ و ئیشبیلیه‌ به‌پله‌ی یه‌که‌م ودووه‌م سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌رکرد.

 

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

به‌نفیکا (2-0) دینامۆ کیێڤ

بایرن میونشن (3-0) به‌رشلۆنه‌

مانچسته‌ر یونایتد (1-1) یۆنگ بۆیز

ڕێدبوڵ سالزبۆرگ (1-0) ئیشبیلیه‌

ڤۆلفسبۆرگ (1-3) لیل

بابەتی پێشتر

خوێندكارانی ناڕازیی زانکۆ و پەیمانگاکان هەڵپەساردنی خۆپیشاندانەكان ڕادەگەیەنن

بابەتی دواتر

ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ "خراپترین سیناریۆ" دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار