وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا دێته‌ به‌غداد و هه‌ولێر

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا به‌سه‌ردانێك بگاته‌ عێراق و دواتریش بێته‌ هه‌رێمى ‏كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌ولێر و به‌غداد كۆدەبێته‌وه‌. ‏

ئه‌یوب وه‌رتی، په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له‌ هه‌ولێر گواستیه‌وه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لویجی ‏دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ده‌گاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ‏سەرۆکی هەرێم کۆده‌بێتەوە.‏

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دی مایۆ پرسەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پێکهێنانی کابینەی ‏نوێی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دیکەی ناوچەکە تاوتوێ ده‌کەن.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا ئیتاڵییەكان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یان ئەمڕۆ دەچێتە بەغداد و ‏چاوی بە مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح دەکەوێت، دواتر سەردانی سەربازانی ئیتاڵیا لە ‏بەغداد دەكات.‏

هەر بەپێی میدیاكانی ئیتاڵیا، دواتر دی مایۆ دێتە هەرێم و لەگەڵ نێچیرڤان ىارزانی ‏کۆدەبێتەوە و دوای کۆبوونەوەکەشی، سەردانی سەربازانی ئیتاڵی دەکات لە هەولێر

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پشتگیریی ڕەتكردنەوەی دوو ملیار دینارەكەی بەغداد دەكات

بابەتی دواتر

ڕەخنە لە پاریس سانجێرمان دەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران ڕەخنە لە دواخستنەكانی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان دەگرن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان ڕایدەگەیەنن، دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانە و زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرامبەریان،…
Total
0
Share