عێراق مووچەی مانگی 12 دابەشدەكات و هەرێم دەڵێت: 25ی مانگ دەستپێدەكەین

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی یەكەمی ڕاگەیاند.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتەكە كە ئاراستەی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی كراوە، فەرمانكراوە پارەی پێویست بۆ مووچەی هەموو وەزارەت و دەستەكان بنێردرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “هەموو وەزارەت و ئەو دامەزراوانەی لە دەرەوەی وەزارەتەكانن لەمڕۆ پێنجشەممەوە سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بكەن بەمەبەستی دەستپێكردنی ڕێككارەكانی وەرگرتنی پارەی مووچە.

دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، لەكاتێكدایە پێرێ سێشەممە دوایین توێژی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە خانەنشینانی شارستانین مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرگرت و هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەش، دواكەوتنی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد بوو وەك حكومەت دەڵێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەكی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ‏‏”بڕیاردراوه‌ له‌ 25ی مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانوونی یەكەم ‏بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. 500 هەزار منداڵ لەلایەن مافیاکانی سواڵکردن و بازرگانیپێکردنەوە بەکاردەهێنرێن

لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق، ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن منداڵانی عێراقی ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە و لە ژینگەیەکی ناتەندروست…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: دواکەوتنی مووچە کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویی هاوڵاتییان دروستکردووە

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و رایگەیاند، “دواکەوتنی مووچە کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویی هاوڵاتییان دروستکردووە”. فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share