(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی پاڵه‌وان و هاوشانه‌که‌ی کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و له‌ میانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای ئیتیحاد میوانداری لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی کرد و کێبڕکێی نێوانیان به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

له‌ تایمی یه‌که‌مدا هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ به‌ شێوه‌ی یاری ڕاسته‌وخۆ و کراوه‌ یارییانکرد، چه‌ندین هه‌لی تۆمارکردنی گۆڵیان ڕه‌خساند.

له‌ خوله‌کی 13 محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسڕی گۆڵی یه‌که‌می به‌ لێدانی سزا بۆ سوورپۆشه‌کانی لیڤه‌رپوڵ تۆمارکرد، له‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا هه‌وڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌یاندا و سه‌رکه‌وتوبوون.

له‌ خوله‌کی 31 گابریال جیسوز گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی تۆمارکرد، پاشان له‌ خوله‌کی 42 کیڤن دی برۆین لێدانێکی سزای له‌ده‌ستدا و ئه‌و تایمه‌ به‌ یه‌ک گۆڵ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

له‌ تایمی دووه‌مدا ڕاهێنه‌ران، گواردیۆلا و کلۆپ زیاتر سه‌رنجیان خسته‌سه‌ر ورده‌کارییه‌ تاکتیکیه‌کان و ڕێڕه‌وی گۆڵیان به‌ڕووی یه‌کدیدا داخست.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌ چه‌ندین هه‌لیان به‌ هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ڕێکخراو ڕه‌خساند، به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌ هێرشبه‌ران سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ هه‌ژاندنی تۆڕی ئیدێرسۆن یان ئالیسۆن بیکه‌ر، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی تایمی یه‌که‌م (1-1) کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، لیڤه‌رپوڵ ژماره‌ی خاڵه‌کانی بۆ (17) به‌رزکرده‌وه‌ و له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جێگیربوو، هه‌روه‌ها مانچسته‌ر سیتی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له‌ پله‌ی 11ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگه‌ی خۆیی کرده‌وه‌.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردەی جومبازی فەرەنسا بەهۆی تورکیاوە لە پاڵەوانیەتی ئەوروپا کشایەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڤالێنسیا به‌ سودوه‌رگرتن له‌ (ڤار) چوارینه‌ی به‌رانبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share