ئێنریکی بۆ پاریس: مباپێ بڕوات، ئەم یاریزانەم دەوێت

لویس ئێنریکیی ڕاهێنەری ئیسپانی، لە یانەی پاریس سان جێرمان نزیکبووەتەوە و تاوتوێی داهاتووی یانەکەشی لەگەڵ ناسڕ خلێفی-دا کردووە.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە کردووە، کە لویس ئێنریکی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر هێڵە و ئاگادارە لە دۆخی کیلیان مباپێ، داواشیکردووە بەر لە دەستبەکاربوونی لە پاریس جێگرەوەی ئەو یاریزانە دابین بکرێت.

ئێنریکی پێیوایە پێگەی مێسی پێویستی بە پڕکردنەوەیە، هەروەها لە ئەگەری فرۆشتنی مباپێ یان نێیماردا کڕینی فیدریکۆ کیێزای یاریزانی یانەی یوڤانتۆسی بە باشترین چارەسەر لەقەڵەمداوە.

کێیزا تەمەنی 25 ساڵە و لە پێگەی هێرشبەری باڵی چەپ یاریدەکات کە هەمان پێگەی یاریکردنی مباپێ-یە، لەڕووی تەکتیکیشەوە بژاردەی دیکە بە لویس ئێنریکی دەبەخشێت، بەوپێیەی توانای یاریکردنی لە پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم و باڵی ڕاستدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share