سەمیر نەسڕی وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند

ئەستێرەی دێرینی فەرەنسا و یانەی مانچستەر سیتی، سەمیر نەسڕی وازهێنانی لە بواری تۆپی پێ بەشێوەیەکی یەکجارەکی ڕاگەیاند.

ئەستێرە 34 ساڵەکە لەئێستادا وەک شیکەرەوەی کەناڵ پڵەسی فەرەنسا کاردەکات، لە چاوپێکەوتنێکدا بە “لی جۆرنال دو دیمانش”ی ڕاگەیاندووە، “لە ساڵی 2018ـەوە کە تۆمەتباریانکردم بە بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش و بۆ ماوەی 18 مانگ سڕکرام، پەیوەندیم لەگەڵ تۆپی پێ تێکچوو، لەگەڵ ئەوەی من کارێکی وا هەڵەم نەکردووە”.

نەسڕی لە درێژەی لێدوانەکانیدا دەڵێت، “پەیوەندیم بەشێوەیەکی یەکجارەکی بە تۆپی پێوە نەماوە”.

نەسڕی لە یانەی مارسیلیای فەرەنسییەوە دەرکەوت، پاشان هەنگاوینا بۆ خولی نایابی ئینگلیزی و درێسی یانەکانی ئارسیناڵ و مانچستەر سیتی پۆشی، دووجار بەدرێسی سیتییەوە ناسناوی پریمەرلیگی بەدەستهێنا.

ئەستێرە ناودارەکەی فەرەنسا بۆ دوایینجار لە یانەکانی ئیشبیلییە و ئەنتاڵیا سپۆرت و وێستهام یاریکرد، ساڵی 2020 پەیوەندی لەگەڵ یانەی ئەندەرلەخت هەڵوەشاندەوە، لەو وەرزەوە تاوەکو ئێستا بێکارە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. خەڵکی بانە بەهۆی کەمئاوییەوە ڕوودەکەنە کانی و ئەسێڵەکان

بابەتی دواتر

"مێسی و نێیمار و مباپێ تەنها لەسەر کاغەز سیانەی خەونەکانن".

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ چوارینه‌ ئارسیناڵی کوتا به‌زه‌ویدا و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ تۆمارکرد. ئه‌ستێره‌کانی ڕێدز له‌…
زیاتر ببینە

فیفا واز لە ڕوسیا ناهێنێت

دوای سەپاندنی زنجیرەیەک سزای وەرزشی و ئابوری بەسەر تۆپی پێی ڕوسیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بیر لە سزای…
Total
0
Share