شاندی “چێوەی هەماهەنگی”ی شیعەكان دێتە هەرێم

ئه‌مڕۆ شاندێكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان، به ‌سه‌رۆكایه‌تیی نوری مالكى سەردانی ‏هەرێمی كوردستان دەكات، لەگەڵ بەشێك لە لایەنە كوردستانییەكان كۆدەبنەوە.‏

چێوەی هەماهەنگی هاوپەیمانێتییەكە لەنێوان بەشێك لە لایەنە شیعییەكان، نوری مالكی لە ‏دەوڵەتی یاسا سەرۆكایەتیی دەكات، هاوپەیمانیی فەتحی هادی عامری و چەند لایەنێكی ‏دیكەی شیعی، بەتایبەت نزیكەكانی ئێران لە چێوەكەدان، جگە لە ڕەوتی سەدر.‏

لەبارەی سەردانەكەوە، پێشتر بەها نوری، وتەبێژی فەرمیی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا به‌ ‏تۆڕی میدیایی ئێستای وتبوو، “شاندێكی چێوەی هەماهەنگی بەسەرۆكایەتیی نوری مالكی ‏سەرۆكی دەوڵەتی یاسا دێته‌ هه‌رێم، له‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا لەگەڵ لایەنە كوردییەكاندا ‏گفتوگۆدەكەن لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە”.‏

باسی له‌وه‌شكردبوو، “ئامانجمان پێكهێنانی حكومەتێكی تەوافوقیی بەهێزە، بۆیە لەگەڵ ‏كورد و لایەنە سوننییەكان و سەربەخۆكانیشدا دانوستاندن دەكەین بەمەبەستی ڕێككەوتن”.‏

شانده‌كه‌ى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى سەرەتا سەردانی هەولێر دەكەن و لەگەڵ مەسعود بارزانی ‏سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە، دواتر لەگەڵ سەركردە و بەرپرسانی ‏یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كۆدەبنەوە.‏

بە ئەگەرێكی زۆر، شاندەكەی چێوەی هەماهەنگی بۆ كۆبوونەوەی لەگەڵ یەكێتیدا ‏سەردانی سلێمانی دەكات.‏

پێشتر شاندی ڕەوتی سەدریش سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و لەگەڵ بەشێك لە ‏لایەنە كوردستانییەكان كۆبووەتەوە.‏

زیاتر لە جارێك پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕەوتی سەدر باسیان لە بوونی ‏لێكتێگەیشتن كردووە لەنێوانیاندا بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و دووپات لە نزیكیی ‏دیدی هەردوولا كراوەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

ئەسترازێنیکا و ئۆکسفۆرد ڤاکسینی دژە ئۆمیکرۆن بەرهەمدەهێنن

بابەتی دواتر

یەکەم کورتەنامەی مۆبایل بە نرخێکی زۆر فرۆشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share