بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ عەدنان فەیحان: هیوادارم بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانی خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ عەدنان فەیحان، رایگەیاند، هیوادارم بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانی خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بەڕێز عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوادارم لەم بەرپرسیارێتییەدا بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانیی خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەن.

دەشڵێت، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەرۆشییەوە پشتگیر و هاریکار دەبین بۆ پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی، لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و بەهێزترکردنی دەسەڵاتی یاسادانان و پابەندبوون بە دەستوور، بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و پاراستنی سەقامگیریی وڵات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق، مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق،…
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لە 2021دا گێچەڵی سێکسی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ژن زیادیکردووە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگا ڕۆژنامەوانییەکان لە ساڵی 2021دا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ساڵی…
Total
0
Share