نزمترین ئاستی گەشەی دانیشتووان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان تۆماركرا

زیادبوونی دانیشتووان بەرێژەی 0.1%-ە

نزمترین ئاستی گەشەی دانیشتووان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لەدوای سەربەخۆییەوە تۆماركرا، ئەمەش لە یەكەم ساڵی پەتای كۆرۆنادا.

بەپێی ئەو تۆمارانەی لەلایەن نوسینگەی ئاماری ئەمریكی بڵاوكرایەوە زیادەی گەشەی دانیشتووان تەنها بەڕێژەی 0.1% بە زیادبوونی 392665 كەس بۆ كۆی دانیشتووانی ئەمریكا لەماوەی نێوان تەمموزی 2020 تا تەمموزی 2021.

باوەڕوایە هۆكاری ئەو كەمبوونەوەیە پەیوەندی بە سنووداركردنی كۆچ بەهۆی كۆرۆنا، دواخستنی منداڵخستنەوە و مردنی سەدان هەزار كەس لە دانیشتووانەوە بێت.

هەڵسەنگاندنەكانی سەرژمێری دانیشتووان بەپێی ئەژماركردنی ژمارەی لەدایكبووان و مردووان و ڕێژەی كۆچ لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دیاریدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیندزی گراهام لەبارەی بە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا: نیگەرانی و پرسیارم هەیە

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد کە…
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هێرشەکەمان بۆسەر ئێران یەکێک بوو لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشەکەیان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “زۆر ​​سەرکەوتوو” وەسفدەکات و دەڵێت، “یەکێکیش بووە لە ئاڵۆزترین…
Total
0
Share