ئەردۆغان: ئەندامبوونمان لە یەکێتیی ئەوروپا مەرجی ئەندامبوونی سویدە لە ناتۆ

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیکردەوە، رەزامەندییان بۆ ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانیی ناتۆ بەندە بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا.

ئەردۆغان لە میانی بەڕێکەوتنی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ لە لیتوانیا رایگەیاند، سەرەتا رێگە بکەنەوە لەبەردەم بوون بە ئەندامی تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا، ئێمەش رێگە لەبەردەم سوید دەکەینەوە بۆ ناتۆ بەتەواوی وەک ئەوەی بۆ فینلەندامان کرد.

ئەردۆغان جەختیکردەوە، چۆن وڵاتانی ناتۆ گرنگی بوون بە ئەندامی سوید دەدەن، ئێمەش دەمانەوێت بچینە یەکێتیی ئەوروپا و لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە دەکەین.

زیاتر لە ساڵێکە سوید و فینلەندا هەوڵی بوون بە ئەندام لە ناتۆیان دەستپێکرد، فینلەندا دوای وەرگرتنی رەزامەندیی وڵاتانی ئەندام بوونە یەکێک لە هاوپەیمانیی ناتۆ، بەڵام تورکیا تا ئێستا رەزامەندیی نەداوە لەسەر ئەوەی سوید وەک ئەندام بچێتە هاوپەیمانییەکەوە و سەرەتا مەرجی رادەستکردنەوەی ئەو کەسانەبوون کە تورکیا داوایان دەکات و لە سوید نیشتەجێن، بەڵام ئێستا رەزامەندیدانی بۆ ئەو پرسە بەستووەتەوە بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا.

 

بابەتی پێشتر

عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ واژوو کرد

بابەتی دواتر

لە رانیە ئەو سەوزانەی بە ئاوی زێراب ئاودەدرێن تەلەف دەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share