پەیامێكی توندی جەنەراڵێكی ڕوسیا بۆ پوتین: نەكەی ئۆكرانیا داگیربكەیت

لە نامەیەكدا كە بە “دەگمەن و توند” پێناسەدەكرێت و ئاراستەی سەرۆكی وڵاتەكەی كردووە، جەنەراڵێكی ڕوسیا كە هاوڕێی پوتینە، هۆشداری دەدات بە ناوبراو ئۆكرانیا داگیرنەكات و دەڵێت، بەم هەنگاوە كێشەكانی ناوخۆ بیری خەڵك مەبەرەوە.

لیونید ئیڤاشۆڤ سەرۆكی كۆمەڵەی ئەفسەرانی ڕوسیا، پەیامێكی نارد بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی وڵاتەكەی و دەڵێت، “سەرۆك دەیەوێت جەنگ هەڵبگیرسێنێت لەكاتێكدا ڕوسیا لەبەردەم هەڕەشەی مەترسیداردا نییە، ئەو دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە كێشەكانی ناوخۆی وڵات بیری خەڵك بباتەوە”.

ڕوونیكردووەتەوە، هەڕەشەی دەرەكی هەیە، بەڵام بەپێی هەڵسەنگاندنی شارەزایانی سەربازی، هەڕەشەكان جددی نین و ڕوسیا و بەرژەوەندییەكانی نەكەوتوونەتە دۆخێكی مەترسیدارەوە.

ئیڤاشۆڤ جەنەراڵی خانەنشینە و پێشتر سەرۆكی هاریكاریی سەربازی بووە لە وەزارەتی ناوخۆی ڕوسیا و دەوترێت لە ڤلادیمیر پوتینەوە زۆر نزیكبووە.

ئەو دەڵێت، ترسی هەیە لەوەی وڵاتەكەی ئۆكرانیا داگیربكات و بەوەش لای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ببێتە وڵاتێكی نەویستراو، “چونكە ئەگەر ڕوسیا هێرشبكات، ئۆكرانیا مافی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكەی هەیە و هەر خوودی خۆی بە تەنها نابێت، بەڵكو هێزەكانی ناتۆ ڕووبەڕووی ڕوسیا دەبنەوە و بەوەش دەیان هەزار كەس دەكوژرێن”.

بابەتی پێشتر

ئۆڤەرمارس بە ئابڕوچوونەوە ماڵئاوایی لە ئەیاکس ئەمستەردام کرد

بابەتی دواتر

پینگ شوای وازهێنانی ڕاگەیاند و دەڵێت: دەستدرێژی نەکراوەتە سەرم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share