ئەمریکا پشتگیریی تەواوی ڕێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ئەمریکا پشتگیریی تەواوی بۆ ڕێککەوتن و هاوئاهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپا دووپاتکردووەتەوە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ سوپای عیراق هەنگاوی باش چووینەتە پێشەوە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ پێشخستن و فراوانکردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە بۆ بەیەکەوە ئەرکبینین لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە و تیرۆریستان دەرفەتی کاری تیرۆریستی لەو ناوچانە دەقۆزنەوه”.

ئەمینداری گشتیی وەزارەت، دووپاتیکردووەتەوە كە ڕێککەوتنەکانی ‌ئەم دواییەی نێوان هەردوولا، کاریگەریی ئەرێنی و باشیان هەبووە بەسەر قەڵاچۆکردنی چەکدارانی داعش و گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانە.

لە کۆبوونەوەکەدا کۆلۆنێڵ تۆم میلتۆن، سەرۆکی پاشکۆی ئۆپەراسیۆن و سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کۆڵۆنێڵ سان کیم، لە هێزەکانی مارێنز و سەرپەرشتیاری بەشی سەربازی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەبوون.

سەرۆکی ئۆپەراسیۆن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، ئاشکرایکردووە، گەشبینن بەو پێشکەوتنانەی لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان پێشمەرگە و بەرگری هەن و وەک ئەمریکا و هاوپەیمانانیش هەوڵەکانیان بەئاراستەی ڕێککەوتنی تەواوەتی و کۆنکرێتیی نێوان هەردوولان، بۆ ئەمەش جەختیکردەوە کە هاوئاهەنگی و هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقی بەردەوامدەبن.

بابەتی پێشتر

کەشناسی کەمبوونەوەی مەودای بینینی لەبەشێک لەناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا 16 بنكەی سەربازی لە وڵاتێكی دراوسێی عێراق دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share