پێنج مانگ لەبەردەم هازارد ماوە بۆ ئەوەی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید ناچار بكات دەستبەرداری نەبن.
هازارد لە یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر قادش، بەشێوەیەكی سەرەكی بەشداریكرد، لەگەڵ ئەوەشدا جێپەنجەی بە یارییەكەوە دیارنەبوو، هەردوولا بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.
هازارد لەو یارییەدا ئاستێكی مامناوەندی پێشكەش كرد.
ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بەوەدەدەن، هازارد پێویستە لەماوەی ئەم پێنج مانگەدا ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید ناچار بكات دەستبەرداری نەبن، چونكە بڕیاری كۆتایی لەسەر فرۆشتنی دراوە.
هازارد دەبێت ڕكابەری هەریەك لە یاریزانان ڕۆدریگۆ و ئاسێنسیۆ بكات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی سەرەكی.
پێشبینی دەكرێت ڕیاڵ مەدرید لەكاتی كڕینی مباپێ-ی فەرەنسیدا، دەستبەرداری هازارد-ی بەلجیكی ببێت.