بەفەرمی.. وێستهام ماڵئاوایی لە دیکلاین ڕایس کرد

یانەی وێستهام لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، ڕۆیشتنی دیکلاین ڕایسی ئەستێرەی بەتوانای ئینگلتەرای لە ڕیزەکانی ڕاگەیاند.

یانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یاریزانەکەیان بە گرێبەستێکی پێوانەیی فرۆشتووە و مانەوە و بەردەوامبوونی لە یانەکەی لەندەن دوای ئەو گرێبەستە مەحاڵ بووە.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یانەی ئارسیناڵ بەفەرمی گرێبەستی ڕایس بە تێچووی (105) ملیۆن پاوەند ئاشکرا بکات، بەو شێوەیەش دەبێتە گرانبەهاترین یاریزان لەمێژووی تۆپی پێی ئینگلتەرا.

ڕایس لە هەرسێ پێگەی سەنتەری بەرگری و ناوەندی بەرگریکردن و سەنتەردا توانای یاریکردنی هەیە، تەمەنی 24 ساڵە و بە درێسی وێستهامەوە 245 یاریی کردووە، 15 گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید مباپێ-ی خسته‌ زستان و فه‌ره‌نسییه‌کی دیکه‌ی کڕی

له‌کاتیکدا هانده‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێ بوون، یانه‌ مێژووییه‌که‌ ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ یاریزانێکی فه‌ره‌نسی دیکه‌دا…
Total
0
Share