ململانێی کۆمپانیا سپۆنسەرەکان مێسی لە بەرشلۆنە دووردەخاتەوە

کەیسی بەردەوامبوون یان ڕۆیشتنی لیۆ مێسی لە یانەی بەرشلۆنە هێشتا بەردەوامە و لە کۆتایی وەرزدا کۆمپانیا سپۆنسەرەکان یەکلاکەرەوە دەبن.

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە دوای دۆڕاندنی یانەکەی بە ئەنجامی هەشت گۆڵ بەرانبەر بایرن میونشن و شکستیان لە وەرزی 2019/2020، بڕیاریدا یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت، بۆ ئەم مەبەستەش بیورۆفاکسێکی بۆ ئیدارەی یانەکەی کرد و داوای دەستبەرداربوونی کرد.

بابەتی مێسی بۆ ماوەی چەندین هەفتە میدیاکانی سەرقاڵکرد، لە کۆتاییشدا ئیدارەی بارسا سەرکەوتوبوون لە بەردەوامیدان بە تواناکانی.

ماڵپەڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە هێشتا ئەگەرەکانی ماڵئاواییکردنی مێسی لە بارسا زیندوون، یاریزانەکە هەرگیز پەیوەندییەکانی لەگەڵ جوسێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی یانە ئاسایی نەکردووەتەوە، بەڵکو لە هاوینی ڕابردوو تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵیاندا نەبەستووە و ئامادەش نییە بۆندەکەی نوێبکاتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە لە کۆتایی وەرزی 2021 بۆندەکەی ئێکسپایەر دەبێت و دەتوانێت بێبەرانبەر ڕوو لەهەر یانەیەکی دیکە بکات.

لێرەوە کۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانی کە سپۆنسەری ئەفسانەکەیە کاریگەری دروستدەکات، هەموو هەوڵێکدەدەن لە پێناو لێدان لە کۆمپانیای نایکی سپۆنسەری بەرشلۆنە، مێسی ئاڕاستەی یەکێک لەو یانانە بکەن کە خۆیان سپۆنسەری دەکەن و ئامادەییشیان دەربڕیوە بەم مەرجە بەشێک لە موچەکەی بخەنە ئەستۆی خۆیان، نزیکترین دوو یانەش کە ئامادەن هەوڵ بۆ جادوگەرەکەی تانگۆ بدەن یانەکانی بایرن میونشن و یوڤانتۆسن.

کالچیۆ میرکاتۆ ئاماژەی بە پەیوەندی بەستنی نێوان لێپرسراوانی مێسی و یانەی بایرن میونشن کردووە، بەڵام زانیارییەکان بە نادیاری ماونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیمۆبێلی ڕیکۆردێکی دیکەی لە خولی ئیتاڵیا تۆمارکرد

بابەتی دواتر

لاسینا تراوری.. گەوهەری نوێی ئەیاکس یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپای سەرسامکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share