لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا چەند گۆڕانكارییەك كران، قوباد تاڵەبانی بووە ئەندامی مەكتەبەكە.
ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە، بڕیاردرا بە دانانی هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی، عەدنان حەمەی مینا، عیماد ئەحمەد و جوان ئیحسان نوری وەكو ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی.
هەروەها هەریەكە لە خەسرەو گوڵ محەمەد، ئاسۆ مامەند و شاڵاو عەلی عەسكەری، كراونەتە كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی.
ههر لهكۆبوونهوهكهدا بڕیاردرا، ( ستران عهبدوڵڵا، وهكو بهرپرسی مهكتهبی ڕاگهیاندن، ئارێز عەبدوڵڵا بە لێپرسراوی مەكتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاری، سەركەوت محەمەد زەكی بە لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن، جوتیار نوری بە لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان و پۆڵا سیروان تاڵەبانی بە لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە) دەستنیشانبكرێن.
تەواوی گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی سیاسی و مەكتەبەكانیش نووسراوی فەرمییان بۆ دەرچووە.