بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت یاساشکێنی بکات دەبێت یاسای بەسەردا بچەسپێندرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای موخابەراتی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئامادەیبوون، دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆی لەسەر کرا و جەخت لە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکارییە هەواڵگرییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە، لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

سەرۆک بافڵ گرنگیی پێویستیی پەیوەندیی سەرجەم دەزگا هەواڵگریی و ئەمنییەکانی دووپاتکردەوە و وتی، دابینکردنی ژیانێکی ئارام و دوور لە تیرۆر بۆ خەڵکەکەمان کاری لەپێشینەمانە. هەروەها بە کاری پێکەوەییمان، دەتوانین باشتر رووبەڕووی مەترسییە ئەمنییەکان ببینەوە و هیچ دەرفەتێکیش بۆ تیرۆریستان نەهێڵینەوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، یاساشکێنی بکات و ژیان و سەقامگیریی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بخاتە مەترسییەوە، دەبێت یاسای بەسەردا بچەسپێنرێت و یاسا سەروەر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان: ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجامدرا هاوشێوەی كۆبوونەوەی حزبی بووە نەك پێكهاتەی توركمان

سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی پێكهاتەكان هاوشێوەی كۆبوونەوەی حزبی بووە نەك پێكهاتەی توركمان.…
Total
0
Share