پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕوودانی لافاو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد تیمەکانیان لەو ناوچە و گەڕەکانەی مەترسیی لافاویان لەسەرە ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ ئەگەری ڕوودانی لافاو و جەختدەکاتەوە تیمە فریاگوزارییەکان لەئەرکدان.

لەڕاگەیەندراوێکدا لەیلا عومەر عەلی جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد، شارەوانیی سلێمانی لە ڕێگەی چەند تیمێکەوە کە دابەشبوون بەسەر چەند زۆنێکی شاری سلێمانیدا وە بەتایبەت ئەو ناوچە و گەڕەکانەی مەترسیی لافاویان لەسەربووە، ھەستاون بە پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنھۆڵەکان و ئامادەکاریی پێویستییان کردووە بۆ وەرزی باران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئامادەکارییانە لــەژێر ڕۆشنایی ئاگادارکردنەوە و ڕاگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی سەبارەت بە پێشبینیی ڕوودانــی لافـــاو و حاڵەتی نەخوازراو ئەنجامدراون.

بەپێی جێگری پارێزگاری سلێمانی، سەرجەم تیمەکانی فریاگوزاری خێرا لە سەرجەم قائیمقامییەتەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەرکدان و ئامادەکاریی تەواویان کردووە لە ئەگەری دروست بوونی ھەر ڕووداو و لافاوێک کە ببێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ھاوڵاتیان.

هەروەها تیمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان (DMCR) لە پارێزگای سلێمانی خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لەسەر ھێڵن بۆ مەبەستی بە هاناوەچوونی لێقەوماوان، کە ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەهاناوەچوون و ستافی ڕاهێنراو و تایبەتیان ھەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەئامادەباشی و حاڵەتی ئێشکگریدان بۆ بەهاناوەچوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

داواش لە ھاوڵاتییان دەکەن بەھۆی بوونی ھەورە بروسکەیەکی زۆر وە بۆ پاراستنی ژیانیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە، هەروەها لە ئەگەری دروست بوونی لافاو ھاوکار و ھەماھەنگی تیمەکانمان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی…
Total
0
Share