چیرۆکی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی هەولێردا خنکان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی لافاوێکی زۆرەوە هەردوو ناوچەی دارەتوو، و قوشتەپە لە دەشتی هەولێر زیانی مادی و گیانیان بەرکەوت، لەو لافاوەدا زیاتر لە 10 کەس گیانیان لە دەستدا.

ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە پێنج کەسیان، بە نەتەوە عەرەبن و یەکێک لەو پێنج کەسە عەرەبی سوری بووە، کە لە قوشتەپە گیانیان لەدەستداوە، یان بێسەروشوێن بوون.

لەناو هەموو ئەو ڕووداوانەدا گیان لەدەستدانی منداڵێکی تەمەن ساڵ و نیو، زۆرترین کاریگەری جێهێشت، بە وتەی کەسوکارەکەی منداڵەکە لەدەستی باوکی بەربووەتەوە و پاشان ئاو بردوویەتی و خنکاوە.

هاوڕێ هارون، مامی ئەو منداڵە کە ناوی “دانەر نەبەز”ە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کاتێک براکەم لەگەڵ منداڵەکانی و هاوژینەکەیدا، ویستویەتی خۆی لە لافاوەکەی قوشتەپە ڕزگاربکات، بەڵام نەیتوانیووە دانەر بەباشی بگرێت و بەربووەتەوە و لافاوەکە لەگەڵ خۆی بردوویەتی.

بەشێک لە چیرۆکی خنکانەکان بە نادیاری ماونەتەوە، بۆ نموونە ئاوبردنی شوێنێک لەگەڵ زیاتر لە 100 مەڕ لە ناحیەی شەمامک، کە تەنها ئەوەندە زانیاری هەیە کە ئاو بردوویەتی و چارەنووسی نادیارە.

مامۆستا ڕەمزییە بووە سمبولی قوربانیدان لە ڕووداوەکەدا

مامۆستا ڕەمزییە کەریم محەمەد مامۆستا لە قوتابخانەی “چواسی بنەڕەتی تێکەڵاو” لە دەشتی هەولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتێک بەدەم دایک و نەنکییەوە چووە لە ماڵێکدا خۆشی لەگەڵیان خنکاوە.

شایەتحاڵەکان دەڵێن مامۆستا ڕەمزییە کاتێک چووەتە ماڵی دایکی ویستویەتی دایک و نەنکی ڕزگاربکات، بەڵام دواتر نەیتوانیووە بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوەکەوە، دەرگاکان بکاتەوە و خنکاوە.

جگە لە کورد چەند عەرەبێکیش گیانیان لەدەستداوە

بەپێی وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە لە قوشتەپە، بەیانی ئەمڕۆ چوار کەسی عەرەب، بە ئۆتۆمبێلێکی هایلۆکسەوە ژێرئاو کەوتوون و تا ئێستا چارەنووسیان دیارنییە، لەگەڵ ئەوەش کەسێکی سوری کاتێک پاسەوانی بینایەکی کردووە، ئاو بردوویەتی و چارەنووسی ئەویش دیار نییە.

بابەتی پێشتر

ڕێواز فایەق: لیژنە تایبەتمەندەکان ڕادەسپێرین بەدواداچوون بۆ ئەم حاڵەتە چەند بارەیە بکەن

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەماڵەکانیان بمێننەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
Total
0
Share