وەزیری پەروەردە: دەوام لەو خوێندنگانەی چەمچەماڵ رادەگیرێت کە نۆژەندەکرێنەوە

وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندنگانەی نۆژەندەکرێنەوە، دەوامیان رادەگیرێت، بەڵام ئەوانەی مەترسییان لەسەر نییە، دەتوانن بە راوێژ بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوام بدەن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردراوە لیستی ئەو کەلوپەلانەی کە بەهۆی لافاوەوە لەناوچوون، ئامادەبکرێت و لە رۆژی یەکشەممەوە، پارەی پێویست بۆ کڕینەوەیان خەرجبکرێت.

وتیشی، لە هەفتەی داهاتوودا، کتێبی نوێ دەگەیەندرێتە چەمچەماڵ و بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت، هەروەها وایت بۆرد و پێداویستیی دیکەی خوێندن رەوانەدەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز لە چەمچەماڵ بۆ مانگی یەک دواخراوە و میکانیزمی پێویست لەلایەن ئەزموونەکانەوە دادەنرێت.

وەزیری پەروەردە بڕیاریشیدا، ئەو خوێندنگانەی نۆژەندەکرێنەوە دەوامیان رادەگیرێت، بەڵام ئەوانەی مەترسییان لەسەر نییە و هاتوچۆی خوێندکاران تێیاندا ئاساییە، دەتوانن بە راوێژ، بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوام بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە تۆمەتبارانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێم بەڕوبەڕوبوونەوەی چەكداری دەستگیركراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبەرەكانی هەرێم ئاماری شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، له‌و ماوه‌یه‌دا 881 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی…
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
زیاتر ببینە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: به‌زوویی تۆڵه‌ى شه‌هیدكردنى پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌

وەزیرى پیشمەرگە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەزوویی تۆڵەی خوێنی تەواوی ئەو پێشمەرگانەى چەند ڕۆژی ڕابردوو دەکەنەوە کە بەهۆى هێرشەکانى داعشەوە شه‌هیدبوون.…
Total
0
Share