بەوێنە.. عێراق و ئێران 61 ڕوفاتیان ئاڵوگۆڕكرد

عێراق و ئێران ڕوفاتی 61 لەو سەرباز و ئەفسەرانەیان ئاڵوگۆڕكرد كە لە جەنگی هەشت ساڵەی نێوانیاندا كوژروان.

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی مافی مرۆڤی سەر بە بەشی یاسایی وەزارەتەكە تەرمی چوار “شەهید”ی بێناسنامەی وەرگرتووەتەوە كە لە جەنگی عێراق و ئێران لەناو خاكی ئێراندا كوژراون.

لەگەڵ وەرگرتنەوەی ڕوفاتی ئەو چوار سەربازە ونەدا، عێراق 57 ڕوفاتی سەربازانی ئێرانی ڕادەستی ئەو وڵاتە كردووە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، 33 لەو ڕوفاتانە ناسراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو ڕوفاتانە لە هەڵمەتی گەڕاندا دۆزراونەتەوە كە بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا لە بەسڕە و میسان بووە.

حكومەتی عێراق بڕیاری داوە ئەو چوار ڕوفاتەی لە ئێران وەریگرتوونەتەوە و ئێستا لە پزیشكی دادیی بەسڕەن، ڕەوانەی بەغدادیان بكات بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان و ناسینەوەیان.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: سوود لە ئەزموونی ئەڵمانیا وەردەگرین بۆ چاکسازیی

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی بڕیاری لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی خانەنشینی دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share