ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوە بۆ چوار یاسای پێشنیارکراو دەکات

ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی وەرزی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پێشنیاری یاسا دەکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ (دووشەممە، 6ـی تەمموزی 2026) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “کارنامەکە خوێندنەوەی یەکەمی یاسای پێشنیارکراوی تاوانی ئەلیکترۆنی (سایبەر) و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنەوەی پێشنیارکراوی یاسای چاودێریکردنی نەوجەوانان ژمارە (78)ی ساڵی 1980 لەخۆدەگرێت.”

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەروەها کارنامەکە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنەوەی پێشنیارکراوی یاسای پارێزەران ژمارە (173)ی ساڵی 1965 و خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای پێشنیارکراوی دارایی بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: کێشەیەکی وا لە بابەتی مووچە نابینم و ئومێدی چارەسەربوونی تەواوەتی هەیە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بابەتی مووچە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانە لەگەڵ بەغداد، هەندێک دواکەوتنی مووچە هەیە، بەڵام کێشەیەکی وا…
Total
0
Share