هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران له‌ سنه‌ دوو چالاكوانى كوردیان ده‌ستگیركرد

ڕێكخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی ‏کوردستان هێزه ‌ئه‌منییه‌كان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو چالاکوانی مەدەنیی کورد و ‏ده‌ستگیری كردوون.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕێكخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، هێزه‌ ‏ئه‌منییه‌كانى ئێران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى هه‌ردوو چالاكوان “کەژاڵ نەسری و ‏فەرهەنگ عەیوەزی”، دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلی تایبەتی هەردوو چالاکوانەکەدا ‏گرتووە و هەردووكیشیان دەستگیركراون.‏

ڕێكخراوی هەنگاو ئاشكراشیكردووە، دوو چالاكوانە دەستگیركراوەكە گواستراونەتەوە بۆ ‏ئیدارەی ئیتڵاعاتی شارەکە.‏

به‌پێی زانیاریی ڕێكخراوه‌كه،‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مافی مرۆڤ، له‌ ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ‏كوردستان، هێزەکانی ئێران ماوه‌ى نزیکەی مانگێکە دەستیان بە شەپۆلێکی نوێی ‏دەستگیرکردنى چالاكوانان کردووە و لەو ماوەیەشدا لانیكەم 42 کەس لە بانە، سەقز، ‏مەریوان و سنە دەستگیرکراون.‏

لەو دەستگیرکراوانەش تەنها سێ کەس بە ناوەکانی زاگرۆس ڕەشیدی، عەبدولڕەحمان ‏ئەفشار و عەبدولڕەحمانی ئاشتاک، بە دانی کەفالەت، ئازادکراون.‏

بابەتی پێشتر

به‌هۆی گۆڕاوى ئۆمیكرۆنه‌وه‌ سێ ڕۆژه‌ نرخى نه‌وت داده‌به‌زێت

بابەتی دواتر

گۆتیرێش: گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بە سورییەكان بەبێ ڕەزامەندیی دیمەشق ‏پێویستییەکی گرنگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییەکانی عێراق: کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت جێبەجێی بکەن

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق داویەتی هەرێمی…
Total
0
Share