دواى نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه و سبه‌ینێ مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كات.
ماوه‌ى 20 ڕۆژه وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستى كردووه به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌مى فه‌رمانبه‌ران و تائێستا چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و ڕۆژانه‌ش مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت یان چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، هۆكارى سستى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداده.
باسی له‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتریش فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غداد به تۆڕی میدیایی ئێستاى وتبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ى عێراق پاره‌دار ( ته‌مویل) نه‌كراون 200 ملیار دیناره‌كه ڕه‌وانه نه‌كراوه.
جه‌ختى لهوهشكردبووهوه تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنى بودجه ئه‌و بڕه پاره‌یه له لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.