پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کەمێک نزم دەبنەوە.

بەشى پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و زیادبوونی خێرایی با لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچەکانی باشووری هەرێم “.

هەر بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەکانى گەرم بەراورد بە دوێنێ سێشەممە کەمێک بەرزدەبنەوە و لە پارێزگای هەولێر دەگەنە 44 پلە، لە سلێمانی 42 پلە، لە دهۆک 43 پلە، لە هەڵەبجە 45 پلە، هەروەها ئیدارەی گەرمیان بە 48 پلە، گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبێت.

لە بەرامبەردا، بەپێی دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کەمێک نزم دەبنەوە، بەڵام خێرایی با زیاد دەبێت و لە هەندیک ناوچەش خۆڵبارین روودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێرکۆ میروەیس: له ‌رێگەی دادگاوه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین بڕ‌یاری بەقەزابوونی گوڵاڵە‌ هه‌ڵبوه‌شێنینەوە

ئە‌مڕ‌ۆ ناحیه‌ی گوڵاڵه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی  پلاندانانی عێراقه‌وه‌ بڕ‌یاری به‌ قه‌زابوونی بۆ ده‌رچوو، لەو بارەیەوە به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی…
Total
0
Share